٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی دوو تەقینەوە لەکەرکوک 22کەس بونە قوربانی.

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركوك- تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو پێنج کەس گیانی لەدەستداوحەڤدەکەسی دیکەش برینداربوون.

فەرھاد حەمە عەلی بەرێوبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکوک بەkdp.infoڕاگەیاند: لەئاکامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو یەکێکیان ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل ڤیکترا بوو لەگەرەکی تسعینی شاری کەرکوک تەقیەوە و دوابەدوای تەقینەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە بەچەند خولەکێک ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە گەرەکی واست تەقیەوە ،کە ئەمەیان خۆکوژی بوو ئۆتومبێلەکە شی جۆری کیا بوو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش پێنج کەس گیانی لەدەست داوە حەڤدە کەسی دیکەش برینداربوونە.

فەرھاد حەمە عەلی گوتیشی: قوربانییەکانی ئەم دوو تەقینەوەیەش پۆلیس وھاولاتی سڤیل بونە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار