٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆش وەك دوێنێ بەهۆی بایكۆتی كوتلە كوردیەكان و لیستی عێراقییە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەنەچوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.info / شوان محمد تەها ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بۆkdp.infoگوتی: هەرچەندە وابڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێمە وەكو سەرجەم كوتلە كوردەكانی پەرلەمان و لیستی عێراقییەش بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆمان كرد هاوشێوەی دانیشتنەكەی دوێنێ، ئەمڕۆ بەوهۆیەوە نەتوانرا دانیشتنەكە بەڕێوە بچێت ئەویش بەهۆی نەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمان و دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بۆ بەیانی دواخرا.

ناوبراو گوتیشی: هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنی دوێنێ و ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی حكوومەتی عێراق بە پێدانی بڕی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان .

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار