٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئازاد ئەبوبەکر: بەبێ ئامادەبوونی کوردو عێراقییە ئەستەمە پەرلەمان بودجە پەسەند بکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبەت بەKDP.info/ئازاد ئەبوبەکرئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoڕاگەیاند: ئەستەمە ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق بتوانێ دەنگ لەبارەی بودجە بدات، چونکە تائێستا داواکاری کورد لەبەر چاونەگیراوە، بۆیە ھەڵوێستی ئێمە و لیستی عێراقییە وایە تا داواکارییەکەمان لەبەرچاونەگیرێ دەنگ بەبودجە نادەین.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: تا ئێستا چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدراوە، بەڵام نەگەیشتۆنەتە ھیچ رێکكەوتنێک، بۆیە بەبێ ئامادەبوونی ئێمە و لیستی عێراقییە پەرلەمان ناتوانێ دەنگ لەبارەی بودجە بدات.

ئەبوبەکر ڕونیشیکرده‌وە، ئەگەر ڕێژەی یاسایی ئەندامانیش تەواو بێت بەبێ رازیبونی دوو پێکھاتەی سەرەکی ناتوانن دەنگ بەبودجە بدەن.

کورد داوادەکات خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجە، بەڵام لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی رازی نییە و رەتی دەکاتەوە، کورد و لیستی عێراقییەش ئەمەیان کردۆتە مەرجی سەرەکی بۆ دەنگدان لەبارەی بودجە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار