موئه‌یه‌د ته‌ییب: لایه‌نه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و سلێمانى ده‌توانن ده‌نگى ته‌واو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى كۆبكه‌نه‌وه

له‌باره‌ى داواكه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شدارى ته‌واوى هێزه سیاسیه‌كان له وڵات، موئه‌یه‌د ته‌یب گووته‌بێژی لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى رایگه‌یاند كه ئه‌و داوایه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى دره‌نگه و دووپاتشتى كرده‌وه كه كوتله‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌وانه‌ى كه دژایه‌تى سیاسه‌ته‌كانى نورى مالیكى ده‌كه‌ن، له توانایاندایه زیاتر له سه‌د و شه‌ست و چوار واژۆ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت كۆ بكه‌نه‌وه.
موئه‌یه‌د ته‌یب له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ سه‌وا گووتیشى: ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ى كه به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و سلێمانیدا كرد، له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بن و دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌و هێزانه له توانایاندایه كه واژۆى زیاتر له سه‌د و شه‌ست و چوار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و زۆرینه‌ى په‌رله‌مان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكات له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ت ده‌نگ بدرێت.
له‌باره‌ى داواكه‌ى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌دریش سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى راپرسی له وڵات له‌باره‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى، گووته‌بێژى هاوپه‌یمانى كوردستانى گووتى ئه‌و داوایه‌ى موقته‌دا سه‌در له زۆربه‌ى سیسته‌مه دیموكراتیه‌كانى جیهاندا كارى پێده‌كرێت، به‌ڵام رێكخستن و ئه‌نجامدانى راپرسی له وڵات كارێكى ئاڵۆزه و كاتێكى زۆریشى پێویسته.




