پەروین بۆڵدان: با كەس نەترسێت كورد توركیا پارچە ناكات

وان- KDP.info/ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی بەدەپە پەروین بۆڵدان دوێنێ لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری كە بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لە شاری وان ساز درابوو وتارێكی پێشكەش كرد و باسی هەوڵەكانی بەرپرسانی توركیا و ئۆجەلان بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد كرد.
پەروین بۆڵدان ئاماژەی بەوەكرد كە ئەم هەوڵدانە دوو لایەنانە دەرفەتێكی زێڕینن بۆ توركیا هەر بۆیە نابێت ئەم دەرفەتە لە دەست بدرێت.
ناوبراو لە درێژەی وتەكانیدا جەختی لە سەر هەڵوێستی هەندێك لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا كرد و گوتی: چەند پارت و لایەنێكی سیاسی توركیا پێیانوایە كە چارەسەركردنی پرسی كورد دەبێتە هۆكاری پارچەكردن و لاواز كردنی توركیا، لێرەدا من وەكو سیاسەتمەدار و نوێنەرێكی كورد پێیان رادەگەینم كە با هیچ كەس و لایەنێك هیچ جۆرە ترسێكی نەبێت، چونكە كورد بە هیچ شێوەیەك نایەوێت توركیا پارچە پارچە و لاواز بكات.




