٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئێران چالاكییە كلتوورییەكانی كوردی قەدەغە كران

سەرچاوە: KDP.info

رۆژهەڵاتی كوردستان- KDP.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە حكوومەتی ئێران بە نووسراوێكی رەسمی هەر هەمووی رێكخراوە ناحكومییەكانی شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتی ئاگادار كردووەتەوە كە بۆیان نییە لەم مانگەدا بە هیچ شێوەیەك هیچ جۆرە چالاكییەكی مەدەنی، كلتووری رێك بخەن.

ئەم قەدەغە كردنە كاتێك ئاشكرا كرا كە رۆژی دووشەممە ناوەندی كلتووری ئەحمەدی خانی دەیەویست بۆ سازدانی حەفتەمین فەستیڤاڵی خۆی دەست بە ئامادەكاری بكات، بەڵام بەرپرسانی شاری ورمێ مۆڵەتیان بەو فیستیڤاڵە كلتوورییەی ئەحمەدی خانی نەدا و رایانگەیاندووە كە بە پێی نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ بۆ هیچ رێكخراو دەزگایەكی مەدەنی نییە لەم مانگەدا هیچ جۆرە چالاكییەكی مەدەنی و جەماوەری ساز بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار