ئازاد جوندیانی: پاراستنی یەكڕیزی گرنگە بەڵام قهلهقین له ئیمزاكردن بۆ متمانه سهندنهوه له نوری مالیكی

ئازاد جوندیانی وتهبێژی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان نایشارێتهوه، دو دڵن له ئیمزاكردنی پهڕهی متمانه سهندنهوه له نوری مالیكی و رایدهگهیهنێت: قەلەق هەیە و لە جێی خۆشیاندان، بە تایبەت ئەگەر تەواوی ئەو پرۆسەیە بە پلەی نایاب لە روانگەی بەرژەوەندی كوردستانەوە بخوێندرێتەوە، وەك یەكێتی ئەیخوێنێتەوە. پێشمان وایە هەبونی ئەو هەمو قەلەقە لای یەكێتی هاودەنگە لەگەڵ قەلەقی زۆرینەی رای گشتی كوردستان.
ئاماژه بهوهشدهكات: لە هەمان كاتدا، بۆ كورد دو مەسەلەی گرنگ هەن. یەكێكیان، لە پێشەوەی مەسەلەكانی ترەوەیە پاراستنی یەكڕیزی كوردە، بە تایبەت یەكڕیزی یەكێتی و پارتی. بە هەمو پێوانە و لێكدانەوەیەك مەسەلەی لێكدانەبڕانی ریزەكانی كورد و كەرت نەبونی بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان گرنگی پلە یەكی هەیە. دواجار ئەگەر وەك گریمانەیەك پەرلەمانتارەكانی یەكێتی پێپەڕی متمانە سەندنەوە لە مالكی ئیمزا بكەن، بەڕونی ئەیڵێین كە لەبەر پاراستنی یەكڕیزییەكەیە بە پلەی یەكەم. دەنا لێكەوتە و ئەگەرەكانی ئیمزا كردنەكە بێ مەترسی نین و رەنگە هێندێكیان هەڕەشەی جدی بن لەسەر ئایندەی كورد لەناو ئەم گێژاوەی كە ناوچەكە بەگشتی پیایدا تێئەپەڕێ.
له رونكردنهوهیهكدا كه ئهم ئێوارهیه بڵاویكردۆته، جوندیانی سهبارهت به ئیمزاكردنی پهرلهمانتارانی یهكێتی لهسهر متمانه سهندنهوه له نوری مالیكی دهڵێت: دەرەنجام و لێكەوتە و دەرهاوێشتە و ئەگەری خۆیان هەیە و لە هەردو حاڵەتیشدا ئەو سیناریۆیانەی لە ئاستی ناوخۆی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و دنیاش روبەڕوی كورد ئەبنەوە جۆراوجۆرن و مەرجیش نیە هەمویان، هی هەردو سیناریۆكە (ئیمزاكردن و ئیمزا نەكردن) بەقازانجی كورد بن.
هەر لەبەر ئەوەشە كە، یەكێتی پێی وایە ئەبێ راوێژ پێكردن و بیروڕا گۆڕینەوەوی شەفاف و جدی و هەڵسەنگاندنی هەمو ئەگەرەكان و ئامادەكارییەكان بۆ هەمو ئەگەرەكان، بە تایبەت لە نێوان یەكێتی وپارتیدا بەردەوام بێت.




