په‌یامى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یادى ڕاپه‌ڕیندا

/ KDP.info- هەولێرلە یادی سەرهەلدانی راپەڕینی ئازاری ١٩٩١ لە کوردستانی باشور و ئەو هەموو دەسکەوتە سیاسی و جەماوەری و ئیدارییەی بەدەستهاتوون سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا گوتیەتی : ئه‌مڕۆ یادى ڕۆژێكى گه‌وره‌ى مێژوویى ده‌كه‌ینه‌وه كه بووه هۆى وه‌رچه‌خانێكى مه‌زن له مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ى ئازارى 1991 بوو كه جه‌ماوه‌رى گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سه‌ره‌تا له ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕین و دواتریش له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان له دژى زوڵم و سته‌م ڕاپه‌ڕى و سه‌رى هه‌ڵدا.
ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى كوردستان بووه هه‌وێنى ئازادى و دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به سایه‌ى كار و شه‌ونخوونى و خزمه‌تى خه‌مخۆرانى گه‌له‌كه‌مان؛ ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان بۆته نموونه‌ى ئازادى و دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م كوردستانیانى ئازیز ده‌كه‌ین و دووپات ده‌كه‌ینه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و ئامانجه كار ده‌كات كه هاووڵاتیانى كوردستان 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕاپه‌ڕینیان له پێناودا كرد. هاوكات سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین كه ته‌واوى ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆمان له سایه‌ى خوێنى ئه‌وان به ده‌ست هاتوون.
هیوادارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشترچوونى زیاترى ئه‌زموونه‌كه‌مان و یه‌كڕیزى و ته‌بایى ته‌واوى هێز و پێكهاته‌كانى كوردستان. به‌رز و پیرۆز بێت یادی 22 ساڵه‌ى ڕاپه‌رین، دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى ڕزگاریى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
4ى ئازارى 2013
/ KDP.info- هەولێر




