٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی : داوامان كردووە قایمقامی چەمچەماڵ لەسەر كار لابدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی وەزارەتی لەبەرامبەر دەست درێژی كردنە سەر پزیشكێك لە قەزاری چەمچەماڵ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.

 لەمیانەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا د.خاڵس قادر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: وەزارەتی تەندروستی بە توندی ئیدانەی ڕووداوی هێرشكردنە سەر پزیشكێك لە قەزای چەمچەماڵ دەكەین و داواكارین بەپێی یاسا رێوشوێنی یاسایی جێبەجێ بكرێت و لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەدواداچوون لەچۆنیەتی رووداوەكەو وەك نوێنەرێك لە لیژنەكە داوای لەسەر كار لادانی قایمقامی چەمچەماڵ دەكەین و لەكاتی دووبارە بوونەوەی هەر رووداوێكی لەوشێوەیە رێكاری یاسایی تر دەگرینە بەر.

گوتیشی: ئێمە هیوادارین ئەمە دواین دەست درێژی كردن بێت بۆ سەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و پێویستیشە پزیشكان لەكاتی چارەسەركردنی نەخۆش و سەردانی هاووڵاتیان بۆ نەخۆشخانەكان پشوو درێژ و لەسەر خۆبن هەروەها گوتیشی: داواكارین لەو پزیشكانەی كە مانیان گرتووە لەو نەخۆشخانەیە بگەڕێنەوە سەركارەكانیان و خزمەت بە هاووڵاتیان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار