سایتی خەندان: مام جه‌لال په‌رله‌مانتاره‌كانی حزبه‌كه‌ی سه‌رپشك كردووە له‌وه‌ی ئیمزا له‌سه‌ر متمانه‌سه‌ندنه‌وه له مالیكی بكه‌ن یان نا

سایتی خەندان لە هەواڵێکدا لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانتارانی سە بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرامبەر سەندنەوەی متمانە لە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "خه‌ندان" كه‌وتوون، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئیمزایان له‌سه‌ر متمانه‌سه‌ندنه‌وه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه. په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی ئیمزاكانیان داوه‌ته ده‌ست مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یان و مه‌كته‌بی سیاسی بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتاره‌كانیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه داوای متمانه سه‌ندنه‌وه له مالكی-یان كردووه، یان نا.
هەر لە هەواڵەکەی خەندان دا هاتووە:
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌دێت كه مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتاره‌كانی حزبه‌كه‌ی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی ئیمزا له‌سه‌ر متمانه‌سه‌ندنه‌وه له مالیكی بكه‌ن یان نا.




