٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا داواکاری کورد لەبەرچاو نەگیرێ پەرلەمان ناتوانی دەنگ لەبارەی بودجە بدات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبەت بەKDP.info/ بەھۆی رازینەبوونی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بە داواکاری کورد لەبارەی خەرجکردنیپارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان، لیستی عێراقییە و ئیئتیلافی فراکسیۆنەکوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان لەبارەیبودجە کرد.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجەی خستبووه‌ کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لەبەر ئەوەی داواکاری کورد لەبارەی پێدای پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان لەبەر چاونەگیراوە، لیستی عێراقییەو ئیئتیلافی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کرد.

د.رزگار گوتیشی: بەھۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەلایەن کوردو عێراقییە ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، بۆیە دەنگدان لەبارەی بودجە دواخرا.

ناوبراو بەدووریشی زانی تاوەکو داواکاری کورد لەباچاونەگیرێ پەرلەمان بتوانی دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بدات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار