رۆژنامەیەکی ئه‌ڵمانی: سەرکەوتنی دانوستانی ئیمراڵی لەقازانجی کورد و تورک دایە

KDP.info/ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی رایدەگەینێت سه‌ركه‌وتنی دانوسانه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه، دەسەڵاتی مسعود بارزانی له به‌رامبه‌ر نوری مالیكی كراوه‌تر ده‌كات، رۆژنامه‌ی (دیی تایگه سایتوونگ)ی ئه‌ڵمانیا له بابه‌تێكی دا، دانوستانەکانی نێوان لایه‌نی كوردی و حكومه‌تی توركیای به قۆناغێكی گرنگ ناوبردوه و باسی له‌وه‌شكردوه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی له سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه، چوونكه كاتێك ئه‌نقه‌ره و په‌كه‌كه ڕێكبكه‌ون، دەسەڵاتی بارزانی له به‌رامبه‌ر به‌غدا زۆرتر ده‌بێ. رۆژنامه‌كه ئاماژەی داوە: کە رۆڵی سه‌رۆكی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ( په‌كه‌كه) گرنگ بووە، له سه‌ر خستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و عه‌بدولا ئۆجه‌لانی به "یاسر عه‌ره‌فاتی كوردان ناوبردوه رۆژنامه‌کەی ئه‌ڵمانیا هەروەها رایگەیاندووە: کە ئه‌گه‌ر گێره‌شێوێنه‌ك روونه‌دا، ده‌رفه‌ت هه‌یه ئه‌م شه‌ڕه خوێناویه‌ی كه چەندین ساڵە به‌رده‌وامه، كۆتایی پێبینێ و هه‌ر دوو لایه‌ن گه‌لی كورد و تورك له‌گه‌ڵ پێكهاتنی ئاشتی زۆر قازانج ده‌كه‌ن. رۆژنامه‌كه هۆشداری ده‌دا: كه توركیا به قۆناغێكی هه‌ستیار دا تێده‌په‌رێ و بە هاننەکایەی ئاشتی، وه‌رچه‌رخانێكی گەورە له ژیانی میلیۆنان مرۆڤ دروست دەبیت.




