ئێران : راپۆرتەکەی UNبێ به‌ڵگه و بێ نرخە

ئێران - KDP.info/ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راپۆرته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرته‌ری تایبه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له‌ئێران به ناسه‌ربه‌خۆ، بێ به‌ڵگه و بێ نرخ له‌قه‌ڵه‌مدا،رامین میهمان په‌رست لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانیدا رایگه‌یاند: که راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هیددووباره‌کردنه‌وه‌ی سیاسەتی وڵاتانی رۆژئاوایه له‌دژی ئێران،ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه نوێترین راپۆرتیئه‌حمه‌د شه‌هید له‌سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ئێران هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو کرایه‌وه، بڕیاره ئه‌م راپۆرته کە 77 لاپه‌ڕه لە خۆ دەگرێت له 11ی ئادار راده‌ستی کۆنسه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکرێت، هه‌روه‌ها لە راپۆرتەکەدا ئێران به پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ تاوانبار کراوه .




