بەغدا: بریارە ئەمرۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی بودجە دەدرێت

عێراق- :Kdp.info/ ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران وا بریارە تاووتوێی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بكات. بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد خالدی بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: كوتلەكانی ناو ئەنجومەنەكە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا پرۆژە یاساكە بەبێ هیچ ناكۆكییەك تێپەڕێنن. بەڵام ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا جەبار كینانی رەتیكردۆتەوە هیچ رێككەوتنێكی لەو جۆرە هەبێت. لە لێدوانێكیدا بۆ سۆمەرییە نیوز كینانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كوتلەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران رێكنەكەوتوون بودجە تێبپەڕێنن، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ پرۆژە یاساكە بخرێتە دەنگدانەوە و مادە بە مادەی پرۆژەکە دەنگی لەسەر بدرێت.




