٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەمەلوجی :هێشتا بریاری کشانەوەی یەکجاریمان لە حکومەت نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق- :Kdp.info/ گوتەبێژی لیستی عێراقییە رەتیکردوە لیستەکەیان بریاری کشانەوی یەکجاری لە حکومەت دابێت و ئەوان چاوڕوانی دەرنجامەکانی گفتوگۆکانیانن لە گەڵ لایەنەکانی سیاسی عێراق و لە نێوشیاندا هاوپەیمانی نیشتمانیی، مەیسون دەمەلوجی ئەوەشی رەتکردەوە کە لیستەکەیان کۆبونەوەیەکی فراوانی لەو بارەیوە کردبێت و رایگەیاند : عێراقییە ئێستا لە گفتوگۆدایە لە گەل لایەنەسیاسییەکان و بەتایبەتیش لە گەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی و چاوەڕی دەرنجامی ئەو گفتۆگۆیانە دەکات، دوای بێ ئاکامبونی گفتوگۆ و هەوڵەکانمان، ئەو کات لیستی عێراقییە بریاری مانەوە یان کشانەوەی یەکجاری لە حکومەتی عێراق دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار