٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاژنی بەریتانیا نەخۆشە و لە نەخۆشخانەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا - :Kdp.info/ گوتەبێژ بە ناوی کۆشکی بیکینگ هام رایگەیاند: کە شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم دوای توشبونی بە نەخۆشی هەوکردنی گەدە سەردانی نەخۆشخانی کردووە و تا دوو رۆژی تر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەو، گوتەبێژەکە راشیگەیاند: کە بە هۆی نەخۆشکەوتنیەوە لیستی کاری ئەم هەفتەیەی شاژن هەڵوەشێندراوەتەوە، کە لە نێوانیاندا سەردانە چاوروانکراوەکەی بۆ ئیتالیاش تێدایە، ئەوەی جێگای باسە شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی ٨٦ ساڵی دایە و تا ئێستا رەوشی تەندرستی زۆر باش بووە دوا جاریش کە سەردانی نەخۆشخانەی کردبێت ساڵی ٢٠٠٣ بووە، ئەو کاتێکیش نەشتەرگەری یەکێک لە قۆڵەکانی بۆ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار