مالیکی : دەنگ بە لیستەکەم بدەن ئەگەر نا لە پۆستەکانتان لا دەدم

عێراق - :Kdp.info/ نوری مالیکی داوای لە بەرپرسانی سوپا و پۆلێس کرد، لە هەڵبژاردنبی داهاتوو دەنگ بە کاندیدکراوانی لیستەکی بدەن، ئەگەر نا شوێنیان لەق دەبێت، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بە (شەتڵ عەرەبی) راگەیاند: لە کۆبونەوەیەکی نهێنیدا لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی و سوپا نوری مالیکی پێراگەیاندوون،: کە زۆربەتان بە وەکالەت و بە ئیمزای منەوە پۆستەکانتان وەرگرتووە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە جوانی ئەو کارەم بۆ بگرێننەوە، هاوکات وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێکردووە: مالکی هەرەشەی ئەوەی کردوە، کە ئەگەر ئەو دەنگدانەی تایبەت کراوە بۆ سەرباز و پۆلیسەکان بە کاندیدەکانی نەدەن، ئەو کات گشت بەرپرسەکان لە پۆستەکانیان لا دەدات.




