قەڵادزێ - مەراسیمى یادی 25 ساڵەی جینۆساید سازدەکرێت

قه لادزێ – KDP.info/ لە پیشوازی یادی ئەنال بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند: بۆ بەرزوشكۆدار راگرتنی یادی ٢٥ ساڵەی جینۆسایدكردنی گە لی كوردستان، ئەمڕۆ مەراسیمێكی شایستە لە شارۆچكەی قەڵادزێ بەڕێوە دەبەن.
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدانی قەڵادزێ، ئیبراهیم محێدین، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندوه : ئەو مەراسیمە بەهەماهەنگی وە زارەتی شەهیدان و پەروەردەی قەڵادزێ و سەرجەم شارەدێكانی شارۆچكەی قەڵادزێ دەكرێت.
ئیبراهیم محێدین، گوتی: مەراسیمەكە بریتی دەبێت لەبەبەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و گوتنی سرودی ئەی رەقیب و دانانی تاجە گوڵینەی شەهیدان، هەروەها خوێندنەوەی وتاری وەزارەتی شە هیدان و پەروەردە و خوێندنەوەی چەند هۆنراوەیەك و كردنەوەی پیشانگایەكی كتیب كە تایبەت بە جینۆساید دەبێت.




