سەرچاویەك: بۆ قۆناغی پاش لێسەندنەوەى متمانە، مالیكی سەدان كەسی لە لایەنگرانى خۆى پڕچەك كردووە

سەرچاوەیەك لە رەوتى سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتیی دەكات رایگەیاند، نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق سەدان كەسی لە لایەنگرانى خۆى لە حزبی دەعوە پڕچەك كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەى قۆناغی پاش لێسەندنەوەى متمانە.
ئەو سەرچاوەیەی رەوتى سەدر راى گەیاند، میلیشیاكانى سەر بەحزبی دەعوە لە هێزەیلی عێراق دووبارە لە ناوچەكانى بەغدا و هەندێك لە پارێزگەكانى باشوورى وەك "نەجەف، كەربەلا، بەسرە و دیوانیە" بڵاوەیان پێ كراوە و ئاماژەیەكە بۆ ترساندنى ئەوانەى كە دەیانەوێ متمانەى لێ بسەننەوە.
هەندێك سەرچاوەگەلی ناو رەوتى سەدر ئاماژەیان كرد كە حزبی دەعوە دووبارە دەیەوێ ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى سەدرییەكان بەتایبەت لە نەجەف و كەربەلا بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە و هەوڵێكیش هەیە بۆ دروستكردنی پێكدادان لەگەڵ سووپای مەهدی.
لەلایەكی تریشەوە، عودەى عەواد لە رەوتى سەدر راى گەیاند، هاوپەیمانیی نیشتمانى /گەورەترین بارستەى پەرلەمانى عێراق/ تواناى گرتنەبەری بڕیارێكی گونجاو و دەستنیشانكردنى جێگرەوەیەكی بۆ مالیكی هەیە و بڕیارەكەش رێگە خۆشكەر دەبێ بۆ گواستنەوەى دەسەڵات بۆ سەرۆك وەزیرانێكی تر بەبێ هیچ كاردانەوەیەك.
پتر گوتى، ئیبراهیم جەعفەری نێزكترین پاڵاوكی پۆستەكەیە بۆ جێگرەوەی مالیكی.
عەواد پتر گوتى، جەعفەری لەگەڵ مالیكی چەندان جار گفتوگۆ و دەمەقاڵیان بووە بۆ بەشداریكردنى مالیكی لە دانیشتنەكانى دەستنیشانكردنی جێگرەوەیەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، رۆژنامەى "سیاسە"ی كوێتی ئەمڕٍۆ یەكشەم بڵاوى كردەوە.




