٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاژانسی al-monitorبەگرنگییەوە باس لە هەنگاوەكانی سەركردایەتی كورد لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ئاژانسێكی ئەمەریكی بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاماژە بەچارەسەری كێشەكان لە عێراق لە ڕێگای پێشنیاری نوێوە دەكات. ئاژانسی al-monitorی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا ئەوە دەخاتەڕوو كە هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی بە قۆناغێكی هەستیاردا دەڕۆن بەجۆرێك گفتوگۆكان لەسەر بودجە و مەسەلەی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت و هێزی پێشمەرگە لە قۆناغێكی نوێدان، بۆیە هەرلایەنە و دەیەوێت كار لەسەر داواكارییەكانی خۆی بكات بە جۆرێك ئێستا رەخنەكان لەسەر حكوومەتی عێراقی چڕبۆتەوە و داواكاری خۆپیشاندەران تەواو تەنگی بە حكوومەتی ناوەندی هەڵچنیوە، ئەو ئاژانسە ئاماژە بەوە دەكات كە سەركردایەتی كورد رۆڵێكی ئەكتیڤیان بینوە لە گفتوگۆكان بۆ چارەسەر كێشەكان دەڵێت: داواكاری مالیكی بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات تەواو ئەو راستییە دەردەخات كە نیەتێكی جدیی هەیە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بۆ چارەسەری كێشەكان.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار