٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەیانی دەردەكەوێت حكوومەتی عێراق لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێك دەكەوێت یان نا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە KDP.info/هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا كۆبوونەوەو گفتوگۆ لە نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بەڕێوەچوو سەبارەت بە پێدانی بڕی پارەی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و بەبێ ئەنجام كۆتایی هات، بەڵام وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەگەری رێككەوتن لە ئارادایەو هێشتا هیوا ماوەو بەیانی رێككەوتن و رێككنەكەوتن لە هۆڵی پەرلەمان یەكلایی دەبێتەوە.

موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆkdp.infoگوتی: لە هەفتەی رابردوو گفتوگۆ لەنێوان وەفدێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەپرسانی پەیوەندیداری حكوومەتی عێراقی بەئامادەبوونی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی بابەتی خەرجكردن و پێدانی بڕی پارەی ئەو كۆمپانیایانەی لەبواری نەوت لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە نزیكەی 4 ملیار دۆلارە بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە كە هیچ هیوایەك نەمابێت بۆ رێككەوتن، بەڵكو ئەگەری رێككەوتن لەئارادایە و پەیوەندییەكان لەنێوان هەردوو لا بەردەوامە.

ناوبراو گوتیشی: بەیانی رێككەوتن و رێككنەكەوتنی حكوومەتی عێراقی لەگەڵ هەرێمی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە ئەویش لەناو هۆڵی پەرلەمان كە دانیشتنێكی تایبەت بە بودجەی ئەمساڵی عێراق بەڕێوەدەچێت ئەگەر هاتوو لە پرۆژەی بودجەی بڕە پارەی كۆمپانیاكانی نەوت تەرخانكرا یاخود زەمانەتێك هەبێت بۆ تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوا ئێمەش دەنگ بە بودجە دەدەین ئەگەرنا هەڵوێستی خۆمان دەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار