بەھۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەقەزای خەبات 3کەس بونە قوربانی

قهزای خهبات- تایبهت به KDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای خەبات بەھۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لەئاسایشی قەزای خەبات بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەر لەنێوان ئەندامانی بنهماڵهیهك لەقەزای خەبات ڕوودەدات، لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوسەر چاوەیە کەنە یویست ناوی ئاشکرا بکرێ گوتیشی: ئەوکەسانەی کە شەر لەنێوانیان ڕویداوە ئامۆزای یەکترن و پێشتریش کێشە لەنێوانیان ھەبوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەسەر زەوی و زار شەر لەنێوانیان ڕوودەدات .
سەرچاوەکە ڕونیشیکردهوە، ئێستا شەڕەکە كۆتایی پێھاتووە وھێزەکانی ئاسایش گەیشتۆنەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان کردووە بەلێکۆڵینەوە.




