سەرچاویەك: ئەمڕۆ سەركۆماری عێراق، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی ڕادەسپێرێ

سەرچاوەیەكی بەرپرس رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممه سەركۆماری عێراق، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەسپێرێ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.سەرچاوەیەكی بەرپرس رای گەیاند، ئەمڕۆ شەموو سەركۆماری عێراق، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەسپێرێ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
سەرچاوەكە كە یەكێكە لە سەركردە باڵاكانی نەیاری مالیكی لە لیستی عێراقیە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند "كۆكردنەوەی ئیمزاكان ڕێژەی یاسایی تەواو كردووە، بۆ ئەوەی پێشكێش بكرێ بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق".
زیاتر گوتی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕٍۆ جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رادەسپێرێ، بۆ ئەوەی متمانە لە مالیكی بسێنرێتەوە لە دانیشتنێكی پەرلەماندا.
لای خۆیەوە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، كارەكان ئێستە بە ئاراستەیەكی ڕاست هەنگاو دەنێ كە هەموو بۆ بەرژەوەندی و خزمەتی عێراقە.
عەلاوی گوتی، "سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق و پتەوكردنی دیموكراسی و سەروەری یاسا و پێشخستنی ئابووری گرینگترین كارەكانی ئێمەیە".
لەبارەی سەندنەوەی متمانە لە مالیكی ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك بدا.
لە 28ى مانگى رابردوو هەریەك لە جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمى كوردستان، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە و ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردەى لایەنە سیاسیەكان، لە شارى هەولێر كۆ بوونەوە و لە كۆتایدا كارنامەیەكى 9 خاڵییان ئاراستەى نوورى مالیكى كرد و مۆڵەتى 15 رۆژیان بۆ دیارى كرد بۆ وەڵامدانەوەی بەڵام وەڵامی نەبوو، دواتر لە نەجەف كۆبوونەوەیەكی تریان ئەنجامدا و ئەویش
وەڵامێكی ئەوتۆی هاوپەیمانی نیشتمانیی بەدوای خۆیدا هێنا.
رۆژی 30 ئایار موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر پاشگەزبوونەوەی لە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی رەت كردەوە و دووپاتی كردەوە، بەڵێنی بە هاوبەشانی داوە بە تەواوكردنی ژمارە دەنگی پێویست لە لیستەكە لەناو پەرلەمان ئەگەر ئەوانی تر توانیان 124 دەنگ كۆ بكەنەوە.
هەمان رۆژ جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق چاوی بە سەرانی كۆبوونەوەی راوێژكاریی هەولێر كەوت، كە لە مستەفا یەعقووبی و شاندی نوێنەری موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر و سەركرانی لیستی عراقییە (ئەیاد
عەلاوی و ئوسامە نوجێفی و ساڵح موتڵەگ) و ئەحمەد چەلەبی و سەباح ساعیدی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، پێك هاتبوون و رای گەیاند هەركات 163 ئیمزا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی بە من بگا، داوای كۆبوونەوەی
پەرلەمان دەكەم بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەت.




