ئەردۆغان دەرکردنی لێبوردن بۆ بکوژەکان لە دەسەڵاتی من نییە

تورکیا - KDP.info/ / ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی له شاری بالک ئه‌سیر له وته‌یه‌کی بۆ لایه‌نگرانی له‌بارەی بابه‌تی لێبوردن بۆ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) رایگەیاند: من توانا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی لێبوردنم بۆ بکوژه‌کان نییه. به‌پێی هه‌واڵی خەبەر تورک: ئه‌ردۆغان رایگەیاندووە: پێشتر گوتوومه و به پێویستی ده‌زانم دووپاتی بکه‌مه‌وه که راگه‌یاندنی لێبوردنی گشتیی بۆ په‌که‌که له به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا نه‌بووه و نییه و وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی وام نییه. ئەردۆغان جه‌ختیشی کردەوە، که له ڕووی ئه‌خلاقی، ئایینی و ئینسانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه، بکوژه‌کان ببه‌خشێ، ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کانن که ده‌توانن له‌بارەی سزادان یان ئازاد کردنی بکوژه‌کان ڕاده‌رببڕن، ئەم بریارە نه بریاری سه‌رۆک وه‌زیرانە نە کەسێکی ترە. پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئیمرالی چه‌کدانانە به پارتی کرێکارانی کوردستان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی تیرۆر له‌و وڵاته‌یه.




