٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: خەرج کردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەبەرژەوەندی ھەموو عێراق دایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: خەرج کردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لەکوردستان کاردەکەن، لەبەرژوەندی  ھەموو عێراق دەبێت، چونکە لەبەرامبەردا ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەکات.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی پێشنیارێکی داوه‌تە لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی، بۆئەوەی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت خەرج بکات، لەبەرامبەردا ھەرێمی کوردستان رۆژانە250ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا وه‌ڵامیان نەداوەتەوە.

نەجیبە نەجیب گوتیشی: قبوڵکردنی ئەم پێشنیارە لەلایەن لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی سودی بۆ ھەموو عێراق ھەیە، گەر نا ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردەی دەرەوە ناکات.

نەجیب ڕونیشیکرده‌وە، بڕیارە سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بودجە بخاتە دەنگدان، ئەگەر لیستی عێراقییە دەنگی پێبدات ئەوە پەسەند دەکرێ، چونکە داواکارییەکانی ئەوان لەبەرچاوگیراوە، بەڵام ئه‌گەر بڵێن پێویستە تەوافقی سیاسی لەبارەوە بکرێ و دەنگی بۆ نەدەن زه‌حمەتە پەسەند بکرێ، چونکە دەنگی پێویست ناھێنی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار