نێچیرڤان بارزانی کۆتایی بەسەردانەکی بۆ ھەڵهبجە ھێنا

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵهبجەی شەھید بەkdp.infoڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەڵبجەی کردووە و لە مۆنۆمێنتی ھەڵبجەش لەگەل بەرپرسەکانی ئەو شارۆچکەیە کۆبۆوە.
لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەلهبجەی کردوو لەمیانەی سەردانەکەیدا تاجەگولینەی لەسەر گۆری شەھیدان داناو سەردانی چەند گۆرێکی بەکۆمەلی شەھیدانی کردو دواتر لەمۆنۆمێنتی ھەلهبجە لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەم شارۆچکەیە کۆبۆوە.
لوقمان عەبدولقادر رونیشیکردهوە، لەگەڵ کۆمەڵەی قوربانیان ھەلهبجەش كۆبۆوە ، بەڵام بەھۆی کەمی کات داوایکرد ئێمە سەردانی بکەین و داواکاری قوربانیانی ھەلهبجەیان پێشکەش بکەین، چونکە دواکارییەکان پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ھەبوو، بۆیە ئێمەش لەچەند رۆژی داھاتوو سەردانیان دەکەین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێش کەمێک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی بەسەردانەکی بۆ ھەڵبجە ھێناو گەڕایەوە بۆ ههولێر.




