حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، به‌لیستی ژماره 469 به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن

KDP.info/ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، به‌لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن. لیسته‌كه كه ژماره‌كه‌ی (469) یه، هه‌م لیستی فره‌ڕه‌نگی و هه‌م لیستی یه‌كگرتووی كوردستانه‌و به‌كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات.
بەرنامەی لیستەکە هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیره و خۆی له‌چه‌ند بوارێكی گرنگی وه‌ك پرسه سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كان، ئاسایش و سه‌قامگیری، ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پرسی خزمه‌تگوزاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بینێته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌چوارچێوه‌ی عێراقی دیموكراسی و فیدراڵ و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌تایبه‌ت ماده‌ی 140 كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه.
لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كه لیستی كوردستانیانه پێكهاتووه، له پارتی دیموكراتیی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكرات و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.




