عەدنان سەراج: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مالیكی سەردانی هەرێم دەكات

بهغدا- KDP.info/ ئەندامی دەوڵەتی یاسا، عەدنان سەراج، دەڵێت سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوری مالیكی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشەكان و گەیشتن بە چارەیەك، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
سەراج كە هاوكات سەرۆكی ناوەندی گەشەپێدانی میدیای عێراقییە، بە كەناڵی فەیحای ڕاگەیاندووە، مالیكی لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا سەردانی هەرێم كوردستان دەكات و چەندین بەرپرسیش یاوەریی دەكەن.
زیاتر گوتی: ئەم سەردانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی كە ڕۆژی یەكشەممە، بەڕێوە دەبرێت، دیاری دەكرێت.
ئەم سەردانەی مالیكی پاش ئاماژە ئەرێنییەكان دێت لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە كە مەبەست لێیان چارەسهركردنی كێشەكانە بەپێی دەستوور.




