ئه‌لقاعیده لیستی کوشتنی چەند کەسێک ئاشکرا ده‌کات

KDP.info/ گۆڤاری ( ئیلهام )ی سه‌ر به رێکخراوی ( القاعیده ) لیستێکی ئاشکرا کردووه که پێکهاتووه له‌وکه‌سانه‌ی له‌ژێر دروشمی ( به‌ڵێ ده‌توانین ) بڕیاری به زیندوویی و مردوویی به تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردنیان به پیرۆزیه‌کانی ئیسلام داوای راده‌ستکردنه‌وه‌یان کردوون، که خه‌ڵات بۆ چه‌ند که‌سێک له‌وانه دیاری کردووه . هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سانه که ( القاعده ) بڕیاری کوشتن و یان دیل گرتنیانی داوه به‌هۆی به‌رهه‌مێکی ئه‌و که‌سانه‌وه که له رێککه‌وتی جیاجیا بڵاویان کردووه‌ته‌وه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش کۆمه‌لێک ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری موسلمانانی له جیهاندا لێکه‌وتووه‌ته‌وه .یه‌که‌مین که‌سی ناو لیسته‌که‌ی ئه‌لقاعیده کاریکاتێریستێکی ئه‌مریکییه به‌ناوی ( موللی نوریس ) که‌سی دووهه‌می لیسته‌که په‌رله‌مانتارێکی پێشووی هوڵه‌ندییه،هەروەها ناوی چه‌ند که‌سێکی دیکه هاتووە وه‌کو؛ ( قه‌شه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ــ تێری جۆنز ــ، مۆریس سادق که قیبتی دانیشتووی ئه‌مریکایه، سه‌لمان روشدی نوسه‌ری به‌ریتانی، خه‌یره‌ت فیڵدز په‌رله‌مه‌نتاری هۆڵه‌ندی، لارس فیلکس وێنه‌کێشی کاریکاتێری سویدی و رۆژنامه‌نوس ستیڤان شاربۆنی ) .




