ئێران.. لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردن رخنەی زۆر ئاڕاستەی ئەحمەدی نەژاد دەکرێت

ئێران - :KDP.info/ له‌م دواییانه‌دا ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رامبه‌ر بە مەحمود ئه‌حمه‌دی نەژاد سەرۆکی ئێران له‌زیاد بووندایه، حوسین موزه‌فه‌ر جێگری چاودێری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی هەوال پرێسی رایگەیاند: تا ئێستا نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران ( 480 ) هۆشداریان به ئه‌حمه‌دی نەژاد داوه،کە تێدا سرپێچی کراوە، لای خۆشیەوە مجته‌با زولنور راوێژکاری رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی لە سوپا رایگەیاند: یه‌کێک له‌ئه‌رکه گرنگه‌کانی سوپا پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کانه، ئه‌و باڵانه‌ی که دژایه‌تی شۆڕش ده‌که‌ن وەک ئەحمەدی نەژاد،له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردن به پرۆپاگانده‌کانیان رۆخسار و کرده‌وه‌کانی سوپا ره‌ش و له‌که‌دار بکه‌ن و لە کەموکوریەکان خۆیان دەرباز بکەن.




