٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیە ناوی دواین قۆناغی دامەزراندن لە پارێزگای هەولێر رابگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بەKDP.info / سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێستا سەرجەم كارەكانی پێداچوونەوەو ریزبەندیكردنی ناوی دواین قۆناغی دامەزراندنیان لە پارێزگای هەولێر تەواو كردووەو دوای ئەوەی پێشكەش بە ئەنجوومەنی پارێزگا دەكرێت بۆ پێداچوونەوە سەرجەم ناوەكان لەرێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە ئاشكرا دەكرێت.

 

حسێن كاكل بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر تایبەت بۆkdp.infoگوتی: دوای قۆناغی دامەزراندن لە پارێزگای هەولێر تایبەتە بە ئەو كەسانەی كە بروانامەی سێی ناوەندیان هەیە هەروەها ئەو كەسانەی كە بێ بڕوانامەن و كە ژمارەیان 929 پلەی دامەزراندنە ئێستا كارەكان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئامارەوە تەواوكراوەو تەنها ئەوە ماوە كە ناوەكان پێشكەش بە ئەنجوومەنی پارێزگا بكەین بۆ ئەوەی دوای پیداچوونەوە لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە ئاشكرا بكرێت.

ناوبراو گوتیشی: جگە لەو 929 پلەیەی دامەزراندن ئێستا سەرجەم كارەكانی 400 پلەی تری دامەزراندنی تری تایبەت بە قەزای مەخمور تەواوكراوەو ئەویش دوای ئەوەی پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت لەرێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە سەرجەم ناوەكان ئاشكرا دەكرێت.

 

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار