تورکیا دەروازەی ئاوەکانی رووباری دیجلەی داخست
__2013_03_03_h11m49s34__GH.jpg)
عێراق - تایبەت بە:Kdp.info/ تورکیا دەروازەی ئاوەکانی رووباری دیجلەی داخست و حکومەتی عێراقیش بۆ یەکلاکردنەوە ئەو پرسە پەنا بۆ رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان دەبات، ئەندامی لیژنەی ئاو و کشتوکاڵی نوێنەران کەریم علێوی رایگەیاند : بە ئامانجی بە کارهێنانی وەک کارتێکی فشار بۆ سەر عێراق، تورکیا بەنداوی زۆر گەورەی لەسەر رووباری دیجلەی دروست کردووە رێژەی بەشە ئاوی عێراقی کەمکردۆتەوە، علێوی راشیگەیاند: هەرچەند گفتو گۆی زۆرمان لە گەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی تورکیا کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە، کەجی بە پێجەوانەوە تورکیا زیاتر سەرچاوەکانی ئاو ی دیجلە داخستووە و دەخوازێت لە رێگایەوە فشاری سیاسی بخاتە سەر عێراق بۆ ئەم هەڵوێستەش پەنا دەبێنە نەتەوەیەکگرتوەکان و یاداشتی خۆمان پێشکەش دەکەین،




