په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به فه‌رمی پرسی به کۆمه‌ڵکوشتنی سه‌ده‌ها هه‌زار کوردى به فه‌رمی وه‌ك جینۆساید ناساند

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دوێنێ به فه‌رمی پرسی به کۆمه‌ڵکوشتنی سه‌ده‌هاهه‌زار کورد له‌سه‌ر ده‌ستی دیکتاتۆری پێشووی عیراق سه‌دام حوسه‌ین به‌فه‌رمی وه‌ك جینۆساید ناساند.
له دانیشتنێکی ئه‌و په‌رله‌مانه که هاوکاته له‌گه‌ڵ 25 ساله‌یبۆمبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه به گازی کیمیاوی، په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیاپرسی جینۆسایدی کوردیان به فه‌رمی ناساند و داوایان له حکومه‌تیووڵاته‌که‌یان کرد به هه‌مان شێوه ئه‌و پرسه بناسێنێت.
نازم زه‌هاوی په‌رله‌مانتاری به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد که کاتی خۆی باوك ودایکی له عیراق ڕایانکردووه به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ووت که ئه‌وهه‌ڵمه‌ته‌ی له‌لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه دژ به گه‌له‌که‌ی ئه‌نجامدرابووه هۆکاری بزر بوونی زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتی، که زۆربه‌یانچاوه‌ڕوان ده‌کرێن که کوژرا بن له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێم.
نازم زه‌هاوی هه‌روه‌ها ووتی: " هیچ دادگاییه‌کی نێوده‌وله‌تی بۆلێکۆڵینه‌وه له له‌ناوبردنی کورد دروست نه‌کراوه. تا ئێستا هیچهه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وله‌تی به‌ڕێوه‌نه‌چووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی ئه‌و به کۆمه‌ڵکوژیانه بدرێنه دادگا.
حکومه‌تی به‌ریتانیا تا ئێستا به فه‌رمی ئه‌و کارانه‌ی سه‌دام وئه‌فسه‌ره‌کانی وه‌ك جینۆساید نه‌ناساندووه. ئه‌وه شتێکه که پێویسته‌ئه‌نجام بدرێت."
گفتوگۆکانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که قوربانیانی گازی کیمیاویهه‌ڵه‌بجه‌ش تیایدا ئاماده بوون دواتر به داواکاریه‌کیپه‌رله‌مانتاره‌کان به کۆتا هات که تیایدا داوای ناساندنی پرسی جینۆسایدیکوردیان ده‌کرد و ئه‌و داوایه‌یان قه‌بوڵ کرا و پرسه‌که ناساندرا. له‌وکاته‌ی که حکومه‌تی به‌ریتانیا مه‌رج نیه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌یپه‌رله‌مان بێت، به‌ڵام هه‌نگاوێکی مێژووییه و له لایه‌ن گرووپه‌کوردیه‌کان به هه‌ڵوێستێکی گرنگ ناوزه‌د کرا.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوریئه‌فریقیا ئه‌لیسته‌ر بێڕت له ووتارێکیدا له دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانووتی که ئێمه تا ئێستاش بڕوامان هه‌یه که حکومه‌ت ناتوانێت ئه‌و پرسه‌بناسێنێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که حکومه‌ته‌ی هاوخه‌مو هاوسۆزه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که له دانیشتنه‌که باسکران.
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌و ئه‌نجامه ده‌ربڕی و ووتی: " ئه‌و ناساندنه‌یپرسی جینۆساید هه‌نگاوێکی مێژووییه و ده‌بێته هۆکاری خێراترکردنیپه‌یوه‌ندیه به‌رهه‌مداره‌کان له نیوان هه‌ردوو گه‌ل. هه‌روه‌ها هاریکارده‌بێت بۆ قوربانیانی جینۆساید بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ن که گومانله‌وه‌دانیه به‌ریتانیا له‌دژی به‌کۆمه‌ڵکوشتنی خه‌ڵکی بۆ گوناهڕاده‌وه‌ستێت."




