عەلاوی: یاداشتنامه‌ى ده‌ستگیركردنی هەندێک ئەندامی ئیتیلافه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ئارادایه

بەغدا - KDP.info/ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى ئیئتیلافى عێراقییه له لێدوانێكدا به‌رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دای راگه‌یاند یاداشتنامه‌ى ده‌ستگیركردن ده‌رباره‌ى ئه‌ندامانى ئیتیلافه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ئارادایه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ده‌كرێت له رق و قینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌رباره‌ى بڕیارى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى رافع عیساوى وه‌زیرى دارایى و سه‌ركرده له ئیئتیلافى عێراقییه گوتى ئه‌و بڕیاره دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافى عێراقییه هات و رافع عیساوى داواى ده‌ست لهڤ‌كاركێشانه‌وه‌ى كرد و ئاماده نییه كار له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات. هه‌روه‌ها گوتیشى وه‌زیرانى دیكه‌ى ئیئتیلافه‌كه‌ى به هۆى پشتگوێ خستنیان هه‌وڵى ئه‌وه دەدە‌ن ده‌ست له كاربكێشنه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكى ئیئتیلافى عێراقییه ئه‌وه‌شى گوت کە پلانێك هه‌بووه بۆ كوشتنى ئه‌و و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى دیكه‌ى نیشتیمانى كه له‌لایه‌ن وڵاتانى هەرێمەکە سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا، بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ناوى وڵاته‌كان بكات. عه‌لاوى ئه‌م شێوازه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتى به هۆكارى پاشه‌كشه و ناسه‌قامگیرى له قه‌ڵه‌م دا.




