٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نادر رۆستایی: بڕیارە ئەمساڵ چوار تەلەفریک لە ھەرێمی کوردستان بخرێنە کار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بڕیارە ئەمساڵ چوار تەلەفریک لە ھەرێمی کوردستان بخرێنە کار، ئەمەش لەپێناو زیاتر خزمەتکردنە بە گەشتیاران.

نادر رۆستایی گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە KDP.infoراگەیاند: بڕیارە ئەمساڵ چوار تەلەفریک لە ھەرێمی کوردستان بخرێتە کار، یەکێکیان لە شاری ھەولێر کە پارکی شانەدەر و منارە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئەوی دیکەشیان چیای کۆڕەک و ڕەواندز و بێخاڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنیا ماوە بکەوێتە کار و بەمنزیکانە دەکەوێتە کار.

نادر رۆستایی گوتیشی: بڕیارە ھەر ئەمساڵ تەلەفریکێک لە شاری دھۆکیش دروست بکرێت و ئەوی شاری سلێمانیش کە لە گۆیژە بۆ ئەزمەر دەچێت تەواو بووە و رەنگە بەمنزیکانە بکەوێتە کار.

ناوبراو رونیشیکردەوە: ئەمە ھەوڵێکی باشە بۆ ئەوەی زیاتر گەشتیاران سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، چونکە چەندە شوێنی گەشتیاری لە کوردستان زیاتر بێت رێژەی گەشتیارانیش زیاتر دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار