مەریوان نەقشبەندی: وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسیار نییە لەدواکەوتنی گەشتەکانی عومرە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف داواکارییەکیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆئەوەی رەزامەندی دەربری سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشت بەعومرەکاران بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە، بۆیە ئێستا وەزارەت بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی ھەرگەشتێکی عومرەکاران.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەوکۆمپانیایانەی عومەرەکاران دەگوازنە بۆ مەکە لەرێی وڵاتی سێیەم گەشتەکان ئەنجام دەدەن، بۆیە کاتێکێ زۆریان پێدەچێ و ئێمە لێیبەرپرسیارنینە گەر دوابکەن.
نەقشبەندی ڕونیشیکردهوە، ھەرکاتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی ئەوکات تەنھا ئەو کۆمپانیایانە مافی ئەوەیان دەبێ عومرەکاران بۆ مەکە بگوازنەوە و لەھەر کەموکوڕیەک وەزارەتی ئەوقاف لێی بەرپرسیار دەبێت، بەڵام ئێستا ئێمە لێی بەرپرسیارنینە وھیچ پەیوەندی بەئێمەوەنییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،چاوهڕوان دەکرێ ئەم ساڵ 60ھەزار کەس لەکوردستان گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.




