٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و 60 پرۆژە یاسا ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / لەئەمڕۆوە پشووی ئەم وەرزەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوەو ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت 60 پرۆژە یاسا ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن.

 سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: لە ئەمڕۆوە پشووی فەرمی ئەم وەرزەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهات و لەئێستادا زیاتر لە 60 پرۆژە یاسا ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن و دانیشتن لەسەری كە لەماوەی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ ئەنجامدراوەو زۆێك لەو پرۆژانە پێشكەشی لیژنەكانی پەرلەمان كراوە بۆ خوێندنەوەو پێداچوونەوەو ئەگەر خوێندنەوەكان بەكۆتا هاتبن ئەوا پێشكەشی لیژنەی یاسایی دەكرێت بۆ ئەوەی راپۆرتێكی گشتگیری لێ ئامادە بكرێت و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

بەیتوڵڵا گوتیشی: لەو 60 پرۆژە یاسایەی كە ئامادەیە زۆرینەیان پرۆژەی گرنگن و خزمەتگوزارین و بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە بەتایبەتی هاووڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژار.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار