كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی سووریا داخران

هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی مانگی دەستكردی "نایلسات و عەرەبسات"، لەسەر داوای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب بریاری داخستنی كۆی كەناڵە تەلەڤزیۆنە ئاسمانییەكانی ڕژێمی ئەسەدیان دا.
بەپێی ئەو هەواڵەی كە ئاژانسی هەواڵی "سانا"ـی حكوومەتی سووریا بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ و لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی مانگی دەستكردی "نایلسات و عەرەبسات"ـەوە پەخشی تەلەڤزیۆنە سووریاییەكان ڕاگیراون.
سووریایش ئەم هەنگاوی داخستنی كەناڵەكانی بە دەستدرێژیی بۆ سەر ئازادیی ڕادەربڕی و مەترسییش بۆ سەر بەشەرییەت وەسف دەكات.
ههر لهوبارهیهوه وەزیری دەرەوەی كوێت ڕایگەیاند "داواكەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نایلسات و عەرەبسات، داخستنی كۆی كەناڵە ئاسمانییەكانی سووریایە، بە فەرمی و نافەرمییەكانیشییەوە."




