عیساوی: پێوستە موتڵەگ و وەزیرانی عراقییە دەست لەکار بکێشنەوە

بهغدا - KDP.info/ وەزیری دەستلەکارکێشاوەی دارایی عێراق رافع عیساوی داوای لە ساڵح موتڵگ و وەزیرانی سەر بە لیستی عراقییە کرد دەست بەجێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پیشکەش بە حکوومەتی نوری مالیکی بکەن و بەدەنگ داواکارییەکانی خەڵکی خۆپیشاندەرەوە بچن، کە مالیکی نایەوێت داواکارییەکانی ئەوان دوای ٧٠ رۆژ لە خۆپێشاندان جێبەجێبکات، لە بارەی قبول نەکردنی نوسراوی دەست لە کار کێشانەوەی لە لایەن مالیکییەوە بە هۆی تێوەگڵانی بە گەندەلییەوە، عیساوی رایگەیاند: مالیکی بۆ لە ناوبردنی بەرهەلستکارەکانی هەردەم تۆمەتی جۆربەجۆری بۆ دروست کردوون و ئەویش لەو تۆمەتانە بێبەری نابێت.




