ناوی گەندەڵکارانی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرا بوو

بهغدا - تایبەت بە KDP.info/ راپۆتێکی نهێنی کە لە لایەن دیوانی چاودیری دارای عێراقەوە دەرچووە ئاشکرای کردوە: کە نوێنەران و سیاسیەکان لە گەندەڵی بانکی ناوەندی تێوەگڵاون و دیوانی چاودێریش راپۆرتێکی لەو بارەیەوە داوەتە لیژنەی نەزاهە و دادوەری ئەنجوومەنی نوێنەران، تێدا ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کردووە، کە لە کرین و فرۆشتنی دۆلار و گەندەڵییەکانی بانکی ناوەندی عێراق تێوەگڵاون، لە راپۆرتەکدا هەروەها ئاماژە بە ناوی چەند کۆمپانیایەک دراوە، کە لە رێگای بەرپرسانی سیاسی و پەرلەمانتارانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی،مامەڵی کرین و فرۆشتنی دراو و دۆلاریان لە بانکی ناوەندی عێراق کردووە.




