٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریكا:لێدوانەكانی ئەردۆغان پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لاواز دەكە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا - KDP.info/ دوای ئەوەیسەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی ئاسایی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هێرشی كردە سەر ئسرائیلو سەهیۆنیرزمی وەكو تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف كرد، بەرپرسانی ئەمریكایش هاتنە وەڵام و ئەم لێدوانانەی ئەردۆغانیان بە مەترسیدار لە قەڵەم دا.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دونیابوولتەنی بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێتگوتوویەتی: ئەم لێدوانەی ئەردۆغان هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ لێدوانەكانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە دژی ئیسرائیل نییە و زۆر مەترسیدارە و كاریگەرییەكی یەكجار سەلبی دەكاتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا.

هەر هەمان بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە كردووە كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كاتی سەردانەكەی خۆی بۆ توركیا نامەیەكی نارەزایەتی بەرپرسانی ئەمریكا ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا دەكات و لەم نامەیەدا داواكراوە كە ئەردۆغان لەم وتانەی خۆی پاشەگەز ببێتەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا گوتبووی:پێویستە سەهیۆنیزمیش وەكو فاشیزم مەحكووم بكرێت و بكەوێتە نێو چوارچێوەی تاوانێكی دژە مرۆڤایەتیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار