له دژی سیاسه‌ته‌كانی مالكی خۆپیشاندان بەردەوامە و رافع عیساوىیش ده‌ست له كاركێَشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند

بەغدا- KDP.info/ دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى ڕافع عیساوى له پۆستى وه‌زیرى دارایى عێراق له حكوومه‌تى نورى مالیكى، نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێـت: مالیكى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى عیساوى قه‌بوڵ ناكات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى په‌یوه‌ست به پێشێلكارییه یاسایى و داراییه‌كان كه عیساوى ئه‌نجامى داون ته‌واو ده‌بێـت.
هاوكات كه‌ناڵى عێراقییه زمانحاڵى حكوومه‌تى عێراقى له هه‌واڵێكدا دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى رافع عیساوى له پۆستى وه‌زیرى دارایى قه‌بووڵ ناكات تا ئه‌و كاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان په‌یوه‌ست بو پێشێلكارییه دارایى و یاساییه‌كان كه عیساوى ئه‌نجامى داون ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى رافع عیساوى له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیووى شارى رومادى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد. لیستى عێراقییه له ساڵى دوو 2010دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق پۆستى حه‌وت وه‌زاره‌تى وه‌رگرت
ئه‌مرۆ دوا به دواى نوێژى هه‌ینى له پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراق له ژێر ناوى عێراق هه‌ڵبژاردنمانه له دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالكی خۆپیشاندان كرا و ڕافع عیساوی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ده‌ست له كاركێَشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند.
هەر ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زیرى دارایى عێراق رافع عیساوى له به‌رده‌م خۆپێشانده‌راندا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد وبەپێی ئەم بڕیارە خۆی له حكوومه‌تى نورى مالیكى كشاندەوه.
له گووته‌یه‌كدا له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكى زۆرى شارى رومادى له پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له حكوومه‌تى نورى مالیكى راگه‌یاند و هاوکات ئەمڕۆ له ناوچه‌كانى باكور و رۆژئاواى عێراق له ژێر ناونیشانى عێراق بژارده‌مانه خۆپیشاندانى به‌رفراوان له دژى سیاسه‌ته‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى رافع عیساوى سه‌ركرده له لیستى عێراقییه له كاتێكدایه، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى عێراقى بڵاویان كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق یاداشتێكى ده‌ستگیركردنیان بۆ عیساوى به تۆمه‌تى خۆشكردنى فیتنه‌ى مه‌زهه‌بى و زێده‌ڕۆیكردن به سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له پێناو كه‌رتكردنى یه‌كڕیزى عێراق ده‌ركردبوو.
عیساوى له سه‌ر سه‌كۆى خۆپێیشاندانه‌كان له شارى رومادى رایگه‌یاند كه ئه‌و سوور نییه له سه‌ر حكوومه‌تێك كه رێز له خوێنى عێراقییه‌كان نه‌گرێت و رێزى رۆڵه‌كانیشى نه‌گرێت و حكوومه‌تیشى به گه‌مه‌كردن به چاره‌نووس و یه‌كگرتوویى گه‌لى عێراقى تۆمه‌ت باركرد و دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌و به‌شێك نییه له حكوومه‌تێك كه ده‌ستى به خوێنى هاووڵاتیانى سوور بووه و هه‌روه‌ها مێژووى پارێزگاى ئه‌نبار و هۆزه‌كانى له هه‌ر حكوومه‌تێك گه‌وره‌تره و لایه‌نگیرى خۆشیى بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌ربڕى.
له لایه‌كى دیكه‌وه دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عیساوى له پۆستى وه‌زاره‌تى دارایى له كاردانه‌وه‌یه‌ك دا ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه سه‌رۆكى كۆنگره‌ى سه‌حوه‌ى عێراق دووپاتیى كرده‌وه كه دواى عیساوى وه‌زیرانى دیكه‌ش هه‌ر له شاره‌كانى خۆیان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له حكوومه‌تى نورى مالیكى راده‌گه‌ینن و گووتیشى ئه‌و به‌شدارى له حكوومه‌تێكى مه‌زهه‌بى ناكات.




