٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست مستەفا: ئەمڕۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە kdp.info راگەیاند: کاری وردبینی کردن لە ناوی کاندیدەکان تەواوبووە و ئەمڕۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەست پێدەکات و تا رۆژێک پێش دەست پێکردنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.

سەربەست مستەفا گوتیشی: بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ناوی 8155 کەس لەلایەن کۆمسیۆن کاری وردبینی کردن لە ناوەکانیان کراوە و ھیچ کێشەیەکیان نەبووە و پەسەندکراون و کاندیدن بۆ ھەڵبژاردنەکان.

مستەفا رونیشیکردەوە: 135 کەس لە ھەڵبژاردنەکان دوور خراونەتەوە، لەبەر ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە، ھەروەھا 15 کەسی دیکەش کە بڕوانامەیان نەھێنابوو ئەوانیش دوورخراونەتەوە.

رۆژی 20/4/2013 ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەدەچێت و ھەشت پارتی کوردیش بەیەک لیست بەشداری  لەو ھەڵبژاردنانە  دەکەن.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار