ئەو شارانەی کە زۆرترین گەنج لە جیهان سەردانیان دەکات

ئاسک مێن - Kdp.info / گرینگترین ئەو پێنج شارەی جیهان کە گەنجەکان سەردانی دەکەن ئاشکرا بوو ، گۆڤاری ئاسک مێن لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستەروو: کە پێنج شار لە جیهاندا لە سەرووی هەموو شارەکان دێن، کە ئەو گەنجانەی زگورتین و ژیانی هاوسەریان پیک نەهێناوە زۆرترێن جار سەردانیان دەکەن، ئەوانیش بریتین لە هەر یەکە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە پلەی یەکەم و مۆمبای هیندستان بە پلەی دووەم و ریۆدیۆ جانیرۆ بەرازیل بە پلەی سێیەم و واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا بە پلەی چوارەم و شانگهای چینی بە پلەی پێنجەم دێت، گۆڤارەکە بنەماکانی دەستنیشانکردنی ئەو شارانەی بۆ هەموو ئەو خزمەت گوزاریانە گەڕاندۆتەوە کە گەنجەکانن زگوورتی کاتی خۆشیان تێدا بە سەر دەبەن.




