پەسەندکردنی بوودجە بەبێ کورد، نامەیەکی خراپە بۆ ناوە و دەرەوە عێراق

بەغدا - Kdp.info / هاوپەیمانی کوردسانی رایدەگەینێت پەسەند کردنی بوودجەی گشتی بە مانای پاسدانە لە سەر سازانی نیشتمانی و نامەیەکی خەراپێش بە ناوەخۆ و دەرەوە دەدات، مەحما خەلیل پەرلەمانتاری ئێراق، هەروەها راشیگەیاند: گشت بوودجەکانی پێشوولە رێگای سازانی کوتلەکانی سیاسییەوە پەسەند کراون و ئەگەر ئەم جارە، پێچەوانی ئەم بنەمایە، بوودجە بەبێ کورد پەسەند بکرێت، ئەو کات ئەو بەڵگەیەک دەخرێتەروو کە ئیرادەیەک هەیە، دەیەویت لەسەر بنەمای سازان تەجاوز بکات ، کە پرۆسەی سیاسی ئێراقی لەسەر دامەزراوە، خەلیل رەخنەشی لە حکومەتی فیدراڵ گرت، لە بەر ئەوەی رێوشوێنی ترساندنی لە گەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نێو هەرێمی کوردستانی گرتبووەبەر و ئەم جۆرە سیاسەتەشی لە گەڵ هەرێم بە دۆراو ناو برد.




