لە كردەوەیەكی تێرۆریستیدا لە بەغدا ٢٤ كەس كوژراو 52 ی دیكەش برینداربوون

بەغدا - Kdp.info / ئەمرۆ هەینی لەكردەوەیەكی تێرۆریستیدا لەگەڕەكی شوعلەی باكوری خۆرئاوای بەغدا ٢٤ كەس كوژراو 52 ی دیكەش برینداربوون. سەرچاوەیەكی ئەمنیش بە سایتی سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند: كردەوەكە لەڕێگەی تەقاندنەوەی 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە, بەگوێرەی سەرچاوەكەش بارودۆخی تەندروستی زوربەی بریندارەكان خراپە. دووینیش بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەشاری بەغدا، (30) كەس بوونەقوربانی. سەرچاوەیەكی پۆلیسی بەغدا راگەیاند، تەقینەوەكە لەناوچەی شوعلەی بەغدا روویداو بەهۆیەوە (9) كەس گیانیان لەدەستداو (21)ی تریش برینداربوو. سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەوە، زیانێكی زۆری مادی بەناوچەكە گەیشتووە.




