په‌رله‌مانتارانی كورد واژۆكانیان بۆ سه‌رۆکایتیی هه‌رێم نارد

دواى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى، په‌رله‌مانتارانی كورد واژۆكانیان كۆكرده‌وه و ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
موئه‌یه‌د ته‌یب، وته‌بێژى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "په‌رله‌مانتارانى هاپه‌یمانى كوردستان به كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووشه‌وه واژۆی سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكیان كردووه‌و، ئێستا ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى سه‌رۆك كۆمار بكرێت".
164 واژۆ پێویسته بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى، په‌رله‌مانتاره كورده‌كان زیاتر له 50 واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى، فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیش زۆربه‌یان واژۆى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا واژۆكان نه‌گه‌یشتوونه‌ته تاڵه‌بانى هه‌رچه‌نده زیاتر له 170 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوتى "هه‌ركات 164 واژۆى په‌رله‌مانتاران گه‌یشته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌رۆك كۆمار به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه پێیدراوه به فه‌رمى داوا له په‌رله‌مانى عێراقى ده‌كات تاوه‌كو سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى بخاته به‌رنامه‌ى كاره‌وه كه خرایه به‌رنامه‌ى كار‌و له په‌رله‌مان خرایه ده‌نگدان 164 ده‌نگى هێنا متمانه نورى مالیكى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و حكومه‌ته‌كه به‌شێوه‌ى كاتى له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت تاوه‌كو كه‌سێكى دیكه دیارى ده‌كه‌ن".
دواى متمانه سه‌ندنه‌وه له مالیكى، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوپه‌یمانى نیشتیمانییه، كاندیدێك دیاریده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته‌و دواتر كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌رى رێك ده‌كه‌ون.




