لە چێشتخانەیەكی بەغدا ٩كەس بوونە قوربانی و نزیكە ٢٠ كەسیش بزرن

بەغدا - :Kdp.info/ ژمارەی قوربانیانی چێشتخانەكەی كەناری رووباری دیجلە گەیشتە ٩ كەس و لە نێویاندا ٢ مندال هەیە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی ئێراق رایگەیاند: قوربانییەكانی چشتخانەی عایم كە دەكەوێتە سەر رووباری دیجلەی ناوەراستی بەغدا بریتین لە ٤ پیاو و ٣ ئافرەت و ٢ منداڵ ، سەرچاوەكە راشیگەیاند: گەڕان بە دوای بێسەرو شوێنەكان بەردەوامە كە ژمارەیان ١٠ تا ٢٠ كەس دەبێت و گومان دەكرێت بە هۆی بە هێزی شەپۆلەكانی رووبارەكەوە تەرمی ئەو كەسانە بۆ شوێنێكی دوور لە رووداوكەی گواستبێتەوە، سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو كە بەدەیان كەسی رزگار بووی ئەو رووداوە دەست و پێیان شكاوە و مەزندە دەكرێت كۆی میوانەكانی ئەو چێشتخانەیە گەیشتبێتە پتر لە ١٠٠ كەس.




