هیندستان: بە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەك ٢٦ كەس بوونە قوربانی

هیندستان - Kdp.info / لە دەرنجامی گڕگرتنی ئاگر لە باڵەخانەیەكی هیندستان ١٩ كەس گیانی سپارد و ژمارەیەكی دیكەش بە سەختی بریندار بوون، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاند: درووستبونی ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە و لە دەرنجام دا ١٩ كەس گیانیان سپاردووە و ٧ كەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون، كە پێشبینی دەكرێت بە هۆی سەختی برینی هەندێك لە سووتاوەكان ژمارەی قوربانیەكانی ئەو رووداوە زیاتر ببێت، ئەوەی جێ سەرنجە، لە هەمان باڵەخانە لە ساڵی پار دا رووداوێكی تری ئاگر كەوتنەوە روویدا و پێشتریش بە هۆی سووتانی دادگایەكی ئەو وڵاتە ٤٣ كەس گیانی سپارد و هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨ شدا بە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە گەورەترین كۆڵانەكانی ئەو شارە دا٢٥٠٠ دووكان سووتان .




