٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی ئامادەیی بۆ پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی دەربری

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -  Kdp.info / نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادیی خۆی نیشانداوە لە گەڵ نێچرڤان بارزنی گشت كێشە هەلپسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ و چارەسەر بكات. راوێژكاری سەرۆك وەزیران عێراق عەلی موسەوی ئەمرۆ رایگەیاند: نوری مالیكی ئامادەیی دەربریوە بۆ پێشوازی كردن لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچرڤان بارزانی و دانیشتن لە گەڵی لە سەر یەك مێزی دانووستان بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی گشت كێشە هەڵپسێردراوەكانی  نیوان هەرێم و ناوەند، مالیكی راشیگەیاندووە: كە كێشەكانی نێوان هەردوولا  نەگەیشتۆتە  خالێكی بنبەست، ئەگەر خاڵێكی ناكۆكێش هەبێت، دەكرێ لە رێگای دادگای فێدراڵییەوە یەكلابكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار